نوچەنێت
سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى زيندانه‌كانى ئێران، ئازادکردنی هه‌زاران زيندانيكراويان له‌سه‌ر بڕيارى لێبوردنى گشتى رێبه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران راگەیاند.
ئه‌سغه‌ر جيهانگير، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى زيندانه‌كانى ئێران رايگه‌ياند، ٣٦ هه‌زار زيندانيكراويان له‌سه‌ر بڕيارى لێبوردنى گشتي رێبه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران ئازاد كردووه.
جيهانگير گوتى: ٦٠ هه‌زار كه‌س بڕيارى لێبوردنى گشتي ده‌يگرتنه‌وه و تا ئه‌مڕۆ ٣٦ هه‌زاريان ئازاد كراوون و ٢٤ هه‌زار زيندانى ديكه سزاكه‌يان سووك كراوه.
هه‌روه‌ها گوتى: سزاى ٨٠٤ كه‌سى بيانيش سوك كراوه و ٥٣٩ بيانيش ئازادكراوون، كه ١٣ـەيان ئافره‌ت بوون و سزاى ٢٦٥ ئافره‌تى ديكه كه‌مكراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى نووسينگه‌ى پشكنێنه‌رى تايبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئەو وڵاتە دەڵێت “لێبوردنه گشتييه‌كه‌ى خامنه‌یى ١٧٩٦ ژنى زيندانكراوى له سه‌رجه‌م زيندانه‌كانى ئێران گرتووه‌ته‌وه.