نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا سەردانی سعودیە دەکات.
جێرمی هەنت، وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا، لە رۆژانی داهاتوو سەردانی سعودیە دەکات.
هەنت لەم سەردانەی بۆ سعودیە، سەبارەت بە قەیرانی یەمەن و دۆسیەی جەمال خاشقچی، لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بڕیارە هەنت لە گەڵ محەمەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیە، دیدار و گفتوگۆ بکات.
ئەم سەردانەی هەنات بۆ سعودیە لە کاتێکدایە، کە بەریتانیا رۆژانی رابردوو سەبارەت بە نەفرۆشتنی چەک بە سعودیە، بە توندی رەخنەی لە ئەڵمانیا گرتبوو.