تورکیا دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا بڕیاری دا

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد، کە ئەنقەرە کڕینی سیستەمی دژەموشەکی ئێس-٤٠٠ی روسی یەکلا کردۆتەوە.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دەڵێت: تورکیا رێککەوتنی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ڕوسیای گەیاندۆتە قۆناغی کۆتایی و بەم زووانە ئەم سیستەمە بەکار دەهێنێ.

واشنتۆن دژ بە کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ لە لایەن ئەنقەرە وەستابووەوە و بڕیارە سیستەمی پاتریۆت بەم ووڵاتە بفرۆشێت.

تەنانەت وەک هۆشداریدان بە ئەنقەرە، رادەستکردنی فڕۆکە شەرکەرەکانی جۆری ئێف ٣٥ی بە ئەنقەرە هەڵپەساردووە.

واشنتۆن هەروەها ڕایگەیاندووە، کڕینی سیستەمی دژەموشەکی ئێس-٤٠٠ لە دەرەوەی یاساکانی رێکخراوی ناتۆیە، کە تورکیا تیایدا ئەندامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com