نوچەنێت-رۆیتەرز
گوتەبێژی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر ڕایگەیاند، ئەگەر رەوتی گفتوگۆکانی ئەم رێکخراوە لە گەڵ شاندی ئەمریکا بە باشی بچێتە پێش، ئەگەری هەیە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی خۆیان لە وەرزی بەهار ڕابگرن.
سوهەیل شاهین، گوتەبێژی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر دەشڵێت: چاوەڕوان دەکرێ گفتوگۆکانیان لە گەڵ لایەنی ئەمریکی لە سەر ئەو وردەکاریانە بێت، کە مانگی ڕابردوو رێککەوتنیان لە سەر کردووە.
بە گوێرەی ئەم رێککەوتنە، هێزەکانی ئەمریکا خاکی ئەفغانستان جێدەهێڵن و لە بەرامبەردا تاڵیبان گرەنتی ئەوە دەکات، کە خاکی ئەم وڵاتە لە لایەن هیچ گروپێکی تیرۆیستیەوە هێرشی نەکرێتە سەر.
بە گوتەی سوهەیل شاهین، ئاگربەست یەک لەو بابەتە سەرەکیانە، کە لە قۆناغی کۆتایی ئەم دانوستانانە، گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.