نوچەنێت-سپۆتنیک
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی فێبریوەری، ئەنجومنەی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر داوای ئەمریکا، سەبارەت بە ڤەنزۆێلا و دۆخی سیاسی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
پێدەچێ لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمریکا پێداگری لە سەر دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزۆێلا بکات.
ئەم داوایەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە لە روسیاش رەشنووسی بڕیارێک ئامادە دەکرێت، کە بەو پێیە هەرجۆرە دەستوەردانیت دەرەکی لەکاروباری ناوخۆی ڤەنزۆێلا مەحکوم بکرێت.
ئەمریکا رۆژی ڕابردوو چوار بەپرسی باڵای نزیک لە سەرۆککۆماری ئەم وڵاتەی خستە لیستی رەشی گەمارۆکانەوە.