نوچەنێت-الجزیرە
لە کاتێکدا، کە بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا، سبەی سێشەممە ٢٦ی فێبریوەری، سەردانی ڤیێتنام بکات و لە گەڵ سەرۆکی کۆریای باکور کۆبێتەوە، رێوشوێنی توندی ئەمنی لە هانۆوی گیراوەتەبەر.
وەزارەتی دەرەوەی ڤیێتنام، ئەمرۆ دووشەممە ٢٥ی فێبریوەری ڕایگەیاند، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سبەینێ دوای نیوەڕۆ، بە مەبەستی ئەنجامدانی دووەمین دیداری مێژوویی خۆی لە گەڵ سەرۆکی کۆریای باکور، سەردانی شاری هانۆوی دەکات.
بە گوێرەی بەیانی وەزارەتی دەرەوەی ڤیێتنام، سەرۆکی ئەمریکا، پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، لە گەڵ سەرۆکی ئەم وڵاتەش کۆدەیتەوە.
دیدارەکەی نێوان سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور، پێدەچێ رۆژانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.