نوچەنێت-ئاژانسەکان
کۆمکاری عەرەبی ئێران و تورکیا، بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار دەکات.
ئەحمەد ئەبو غەیز، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ئێران و تورکیا، پەرە بە قەیران و ناسەقامگیری لە وڵاتانی عەرەبی دەدەن.
بە گوێرەی لێدوانەکانی ئەبو غەیز، تاران و ئەنقەرە، لە شەڕ و ململانێی وڵاتانی یەمەن، سوریا و لیبیا، لاگیری دەکەن.
ئەم لێدوانەی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، کاردانەوەی توندی تورکیای لێکەوتەوە. ئیبراهیم کالین، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، بەشداری کردنی سەرانی وڵاتەنی عەرەبی لە کۆبوونەوەکەی شەرموشێخ شەرمەزار کردووە.