هۆشداری بە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی دەدرێت

0

نوچەنێت

بەهۆی دانانی جی پی ئێس ـەوە لەناوە پاسپۆرتی ئێرانی لە لایەن دەزگاکانی ئەمنی ئەم وڵاتەوە، هۆشداری دەدرێتەوە هەڵگرانی ئەم پاسپۆرتە.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک، کە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاو بۆتەوە، دەردەکەوێت دوای پشکنین بۆ بەرگی دواوەی پاسپۆرتەکە، کە لە بەرگێکی ئەستوور پێکهاتووە، لەناو ئەو بەرگەدا بەشێوەیەکی زۆر تەنک دیزاین کراو دانراوە کە هەستیشی پێناکرێت.

بەم پێیە لەو رێگەیە کۆنتڕۆلی ئەو کەسانە دەکرێت، کە گەشتی دەرەوەی ئێران دەکەن یان ئەوەی بیانهەوەی شوێنی کەسەکان دەستنیشان بکەن، بۆیە هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان ئاگاداری ئەو پلانەی دەزگاکانی ئەمنی ئێران بن.

پاسپۆرتی ئێرانی
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com