نوچەنێت: تایبەت
شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، کورد سوود لە هەلەکان نابینێت، کە بەهۆی سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە دێنەپێشەوە. دەشڵێت “عێراق دەبێتە مەیدانێکی ترسناکی شەڕ”.
عێراق بەهۆی دۆخی ناوخۆی خۆی و باڵادەستبوونی دەسەڵاتی شێعە، ئێران توانیویەتی دەیان گروپ و دەستەی ژێر چاودێری خۆی پێبگەیەنێت و زۆر جار لە کایە سیاسییە هەستیارەکاندا رۆڵی یەکلاکەرەوە ببینێت، بەڵام بە ئاڵۆزبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بەریەککەوتنی سەربازی بۆتە مەترسییەکی جددی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، حەسەن بارام، شرۆڤەکاری سیاسی کورد، لەبارەی رەوشی عێراق و هەلەکان بۆ داهاتووی کورد، رایگەیاند: کورد نە لە رابردوو-و نە ئێستا و داهاتووش پەند لە هەڵەکانی خۆی ناگرێت، لە قۆستنەوەی هەلاکانیشدا چونکە پەرتەوازەیە و بەرژەوەندی کەس و حزب رۆڵ دەبینێ لاوازە؛ هەروەها کورد بە هێزی خۆی ناتوانێت هیچ گۆڕانکارییەک دروست بکات، بەڵام هەندێک دیفاکتۆی هەرێمی و نێودەوڵەتی دروست دەبن و بە سوودی کورد تەواو دەبێ، ئەگەر نا کورد سەرقاڵی مشتومڕێکی نابەجێ و فرەچەشن لە نێوان هێزە سیاسییەکان هەیە، کە رەنگدانەوەی رەنگدانەوەی خەراپی هەبووە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی کورد.
لەبارەی بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق حەسن بارام گوتی “سێ ستراتیژ دەبینرێ، یەکەم: ئیدارەی ترەمپ روانینێکی ئابووریانەی هەیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا، پێیانوایە پارەیەکەی زۆریان لەم ناوچەیە خەرج کردووە و دەیانهەوەێ دەستبەسەر ئەم ناوچانەدا بگرێت.
دووەم: پاراستی باری ئەمنیەتی ئیسرائیل و تاڕادەیەکیش پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەکەیە. سێیەم، یان دەبێ ئێران لەم وڵاتانەدا دەربچێت و دەستبەرداری چەک و پارەکەی بێت و ملکەچی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاساکان بێت و بچێتەوە ناوخاکی ئێران وەک حکومەتێکی پەراوێز، ئەگەرنا پێدەچێ ئەم ستراتیژە نوێیە پەل بکوتێ بۆ پێکدادان.
سێیەم: لە کێشەی ئێران و ئەمریکا، عێراق بەشێکە لە ستراتیژ و مەیدانی شەڕ، چونکە لە عێراق ٦٧ گروپی حەشدی شەعبی هەیە سەر بە ویلایەتی فەقێ (ئێران)ن. هەروەها زۆربەی ئەو هێز و لایەنە سیاسیانەی عێراق لەلایەن ئێرانەوە ساپۆرت دەکرێن، ئەگەر ئێران ملکەچ نەبێ عێراق دەبێتە مەیدانی گرنگ و ترسناکی ئەو پێکدادانە.