نوچە-روسیا الیوم
دوای ئەوەی کە ئەحمەد ئەبوغەیز، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، ئەنقەرە و تارانی بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچە تۆمەتبار کرد. تورکیا هەڵوێستی وەرگرت.
ئیبراهیم کالین، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا کۆبوونەوەکەی شەرەمشێخ ئیدانە دەکات و دەڵێت، ئامادەبوونی سەرانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لەم کۆبوونەوەیە جێی شەمەزارییە.
کالین لە تویتێکدا ڕوو بە ژان کلۆد یانکەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا وفدریکا مۆگرینی ،بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەرووپا، نوسیویەتی:سیسی بە دەیان کەسی لە سێدارە داوە، بەم حاڵەشەوە ئێوە بەشداری کۆبوونەوەکەی شەرەمشێخ بوون؟ جێی شەرمەزارییە.
کۆبوونەوەی دوو رۆژەی شەرەمشێخ، رۆژی ڕابردوو بە ئامادەبوونی سەرانی وڵاتانی عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا دەستی پێکرد.