ژمارەی ئەو چەکدارانەی هەسەدە رادەستی عێراقی دەکات ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت

بەگوێرەی رێککەوتن، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ٢٨٠ چەکداری داعشی عێراقی و بیانی رادەستی حکومەتی عێراق کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری فەرماندەیەکی سەربازیی عێراقی ئاشکرایکردووە، رۆژ پێنج شەممەی رابردوو، ١٥٠ چەکدار و رۆژی یەک شەممە ١٣٠ چەکداری داعش رادەستی هێزە عراقییەکان کراون.

ئەو سەرچاوە سەربازییە ئاشکرایکردووە، عێراق و هەسەدە رێککەوتنیان کردووە، ٥٠٠ چەکداری داعش، کە ئێستا لای هەسەدە زیندانین، رادەستی عێراق بکرێنەوە.

هەروەها لەو ژمارەیە، ١٤ کەسیان فەرەنسین و شەشی دیکەشیان عەرەبی چەند وڵاتێکی نادیارن.

هاوکاتیش هەسەدە داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، تاوەکو رەزامەند بن بە وەرگرتنەوەی هاوڵاتیانیان، کە بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە هاتوونەتە سوریا و ئێستا دەستگیر کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا، ئەمەریکا و ئەوروپا رەتیانکردووەتەوە.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com