نوچە-سکای نیوز
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٤ی فێبریوەری ڕایگەیاند، وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لە پەیوەندی لە گەڵ دژایەتیکردنی ئێران و سیاسەتی دەستوەردانی ئەم وڵاتە لە کاروباری ناوچەکە هاوڕا و هاوهەڵوێستن.
ئەحمەد ئەبو غەیز، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، گوتی، هەڵوێستی وڵاتانی عەەبی و ئەوروپا سەبارەت بە ئێران و رێککەوتنی ئەتۆمی ئەم وڵاتە یەکسانە.
ئەبوغەیز، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمکاری عەرەبی و ئەوروپی لە شەرەمشێخ ڕاشیگەیاند، کە وڵاتانی ئەوروپی دەرک بە سیاسەتی دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی دەکەن و لەم بارەوە هەڵوێستی خۆیان هەیە.