بەهۆی هەواڵێکی چەواشەوە، نوچەنێت داوای لێبوردن لە خانەوادەیەک و لە بزوتنەوەی گۆڕان و خوێنەرانی دەکات

0

Gorrannبەهۆی هەواڵێکی چەواشەوە، ماڵپەڕی نوچەنێت داوای لێبوردن لە خانەوادەیەک و لە بزوتنەوەی گۆڕان و خوێنەرانی دەکات

نوچەنێت

بەهۆی هەڵەیەک کە وەکو هەموو راگەیاندنەکانی دیکەی کوردستان، بەسەر ماڵپەڕی نوچەنێتدا تێپەڕێ و دەکرێ بە دەرچون لە ئاکار و ئەمانەتی کاری رۆژنامەوانی هەژمار بکرێت، ماڵپەری نوچەنێت داوای لێبوردن لە خانەوادەیەک و لە بزوتنەوەی گۆڕان و خوێنەرانی نوچەنێت دەکات.

دوای ئەوەی لە راگەیاندنەکانی کوردستان، نامەیەک بەناوی کەس و کاری چەند بێسەروشوێنێک بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتبوو کە کەسوکاری ئەو بێ سەروشوێنکراوانە داوای دیارکردنی چارەنوسی کەسە بێسەروشوێنکراوەکانیان، لە نەوشیروان مستەفا و لەبزوتنەوەی گۆڕان دەکەن، ئەگەرنا لەبەردەم گردەکە ماندەگرن، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە چەند بەرپرسێک لە دەزگاکانی ئاسایشی ئەوکات، ئیستا سەربەو بزوتنەوەیەن، هاوڕێیەکمان لە نوچەنێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی هەواڵەکە، یان ناوهێنانی ئەو دەزگایەی کە هەوڵەکەی لێوەرگرتووە، دەقی هەواڵەکەی لە نوچەنێت بڵاو کردەوە، بەڵام  دوای ئەوە، کەسوکاری ئەو بێسەروشوێنکراوانە، لەڕێگای ماڵپەڕی شارپرێسەوە رایانگەیاند، ئەوان ئاگاداری ئەو نامەیە نین و نامەیەکی دروستکراوە، بەوەش دەرکەوت دروستکردنی وەها نامەیەک، دەگەڕێتەوە بۆ نزیکبونەوەی هەڵمەتی چاوەڕوانکراوی چەواشەکاری سیاسی لەکوردستان، لەسەروبەندی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا.

ئەگەرچی نوچەنێت وەڵامی بزوتنەوەی گۆڕانیشی بۆ ئەو نامە تەزویرکراوە بڵاوکردەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بڵاوکردنەوەی نامەیەکی بێ خاوەن و بێ سەرچاوە، لەلایەن نوچەنێتەوە، بۆخۆشمان لەنوچەنێت بەکارێکی دەزانین، کە دەرچونی تەواو بووە لە ئەخلاقی کاری رۆژنامەوانی و چونە ریزی ئەو راگەیاندنانەیە، کە بۆ مەرامێکی تایبەت پەنا بۆ بڵاوکردنەوەی هەرچی هەواڵی بێ بنەمایە دەبەن.

هەست کردن بەو هەڵەی کە کراوە بەرانبەر بەبزوتنەوەی گۆڕان و ئەو خانەوادە بەڕێزەی نامەکە بەناویانەوە بڵاوکرایەوە، و بەسەرئێمەشدا تێپەڕیوە، لەسەرمانی پێویست دەکات، داوای لێبوردن لەو خانەوادە بەڕێزە ولە بزوتنەوەی گۆڕان لایەنگران و دەنگدەرانی ئەو بزوتنەوەیە بکەین، خوازیاربین لەو هەڵەیە ببورن، و دڵنیایان دەکەین هیچ مەبەستێک بۆ کولاندنەوەی برینی ئەو خانەوادە بەڕێزە و بەکارهێنانیان لەلایەن ئێمەوە بۆ هەواڵێکی راگەیاندن، یان هیچ ئامانجێک بۆ سوکایەتی و ناوزڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لەپشت بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەوە نییە لەنوچەنێت، جگە لە نا وردی هاوڕێیەکی رۆژنامەوان لە ستافی نوچەنێت، کە ماوەیەکی کەمە دەستبەکارە لەگەڵمان و رەنگە وەک پێویست، بەشێوەی کاری ئێمە ئاشنا نەبێ، لەهەمانکاتدا، داوای لێبوردن لە خوێنەرانی خۆشەویستی نوچەنێت دەکەین، کە بەهۆی وردنەبونی ئەو هاوڕێیەوە، لەنوچەنێت، هەواڵێکی چەواشەو ناڕاست بڵاوکرایەوەو بەوانمان گەیاند، ئێمە دان بەوەدا دەنێین ئەوەی روویدا هەڵەیەک بوو بەسەرماندا تێپەڕی، بەڵام لەو بەرپرسیارەتیە دەربازمان ناکات، کە ئەوکارە دەرچونی نوچەنێت بووە، لە ئاکار و ئەمانەتی کاری رۆژنامەوانی، بۆیە داوای لێبوارن لەخوێنەرای خۆشەویستی نوچەنێت دەکەین، بەڵێن دەدەین ئەوپەڕی هەوڵ بدەین، هەڵەیەکی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.

ئەگەرچی ئەم هەواڵە لەهەموو راگەیاندنەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە، بەڵام خۆمان دانبەوەدا ئەنێین، کە ئەبوو نوچەنێت وەک هەمیشەی کارەکانی لەرابردوو شوێن شەپۆلی هەواڵی بێ دایک و باوک نەکەوتایە، دەستی بەو متمانەیەوە بگرتایە کە لەگەڵ خوێنەرانی دروستیکردووە.

لەگەڵ بەڵێنی روو نەدانەوەی هەڵەیەکی لەو چەشنە.

تێبینی.

دواکەوتنی داوای لێبوردنی نوچەنێت، بەهۆی راوێژبووە لەگەڵ هاوڕێیان، کە بۆچی و بەهۆی چیەوە ئەو هەڵەیە بەسەرماندا تێپەڕیوە، بەڵام بروامان بەوە هەیە هیچ کات درەنگ نییە بۆ داوای لێبوردن. بەهیوام هەموو راگەیاندنەکانی تری کوردستان، هەست بەو مەسئولیەتە بکەن..

لەگەڵ بڕوای تەواومان بە ئاشکراکردنی چارەنوسی بێسەروشوێنکراوەکان، چ لەرێگای دامودەزگا تایبەت و ئاگادارەکان، یان ئەرکی ویژدانی شەخسی ئەوکەسانەی ئاگادار بە چارەنوسی هەرکەسێکی بێ سەروشوێنکراون.

رزگار رەزا چوچانی

سەرنوسەری نوچەنێت

بۆ خوێندنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەی کە نوچەنێت لەگەڵ راگەیاندنەکانی دیکەدا بڵاویکردەوە کلیک بکە.

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوەکان، هۆشداری دەدەنە، نەوشیروان مستەفا و داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی کەسوکاریان دەکەن

بۆ خوێننەوەی دەقی وەڵام و رەتکردنەوەی کەس و کاری بێ سەرو شوێنەکان کلیک بکە

برایەكی نامۆ بۆ شارپرێس: ئەو نامەیەی ئاڕاستەی نەوشیروان مستەفاو گۆڕان كراوە هیچ پەیوەندییەكی بەبنەماڵەكەمانەوە نییە

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com