نوچەنێت-سپۆتنیک
وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، هیچ پلانێکیان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازی لە گەڵ ئێران و تورکیا نییە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت: لە گەڵ تورکیا و ئێران، هیچ پلانێکمان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سەر خاکی سوریا نییە.
بە گوتەی لاڤرۆڤ، مۆسکۆ تەنها لە پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە سوریا، هێزەکانی پۆلیسی خۆی بەشداری پێدەکات.
پێشتر ئاژانسەکانی هەواڵ لە سەر زاری بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاندبوو، کە هەر یەک لە وڵاتانی روسیا، تورکیا و ئێران. لە پلانیاندایە بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە سەر خاکی سوریا بەڕێوەببەن.