نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرباری بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، دوو وڵاتی ئەوروپی ڕایانگەیاند، کە هێزەکانیان لەم وڵاتە ناکشێننەوە.
سەرباری ئەوەی، کە ئەمریکا رایگەیاندووە، ٤٠٠ کەس لە هێزەکانی لە سەر خاکی سوریا دەمێننەوە، فەرەنسا و بەریتانیاش ڕایانگەیاند، کە هێزەکانیان لە رۆژهەلاتی سوریا جووڵە پێناکەن و لەوێ دەمێننەوە.
کۆی هێزەکانی ئەم دوو وڵاتە لە سوریا ناگاتە هەزار کەس، بەم حاڵەشەوە ڕوون نییە، کە ئایا دەیانهەوێ گۆڕانکاری لە ژمارەی هێزەکانیان پێکبهێنن یان نا.