نوجەنێت
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی، گوته‌بێژی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند، نامه‌یه‌كی دۆستانه “له جه‌نابی كاك مه‌سعود” گه‌یشتۆته ده‌ست “جه‌نابی كاك كۆسره‌ت” و به‌م زووانه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بنه‌وه.
گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه و ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان رۆژی ١٨ی فێبرایه‌ر هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام یه‌كێتی به‌شداری تێدا نه‌كرد، بڕیاریشه رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نامه‌كه دۆستانه‌یه و كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، به هه‌مان نه‌فه‌س، وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتیش بۆ رێككه‌وتن و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، روونیكرده‌وه، یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه بۆ رێككه‌وتن، كه سێ پاكێجه و هه‌ڵوێستیشیان “روونه له‌و باره‌یه‌وه”، له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ورده‌كاریی پرۆژه‌كه‌یان به پارتی دیموكراتی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن.