نوچەنێت-رۆیتەرز
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی فێبریوەری، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی سی،ئێن،ئێن رایگەیاند، بەرامبەر بە حکومەتی ئێران سیاسەتێک پەیڕەو دەکەن، کە دواجار خەڵک ملکەچی نەبێت.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بێت، دەشڵێت: گوشارەکان بۆ سەر ئێران توندتر دەکەین، تاکو تاران ناچار بکەین بێتە سەر میزی دانوستان.
ئەم گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەخت لە سەر بەرەوپێشبردنی ستراتیکی دۆناڵد ترەمپ، بەرامبەر بە ئێران دەکاتەوە و دەشڵێت “تاران ناچار دەکەین رەفتاری خۆی بگۆڕێت”.