نوچەنێت-ئاژانسەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کلی کرەفتی، وەک جێگرەوەی نیکی هێلی، بۆ پۆستی نوێنەرایەتی واشنتۆن لە نەتەوەیەکگرتووەکان دیاری کرد.
کلی کرەفت، لە ئێستادا باڵیۆزی ئەمریکایە لە کەنەدا. ئەو لە کاتێکدا وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دیاری کراوە، کە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو، کە هیزەر نائۆرت، بۆ ئەم پۆستە دەستنیشان بکرێت.
نائۆرت چەند رۆژ بەر لە ئێستا ڕایگەیاند، کە ئامادە نییە پۆستی نوێنەرایەتی واشنتۆن لە نەتەوەیەکگرتووەکان بگرێتە ئەستۆ.
کرەتف لە لایەن میچ مەک کانڵ، سەرۆکی کۆماریخوازەکان لە سینای ئەمریکا، بۆ ئەم پۆستە کاندید کراوە.
کرەفرت ڕۆژی رابردووش لە کۆشكی سپی، لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ، مایک پەمپیۆ و جۆن بۆڵتۆن کۆبووەوە.