ئیسرائیل باڵیۆزخانەی نوێ دەکاتەوە

0

نوچەنێت-یەدیعوت ئاحارنۆت

رۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنۆتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەم وڵاتە بۆ یەکەمین جار باڵیۆزخانەی خۆی لە کیگالی، پایتەختی ڕواندا کردەوە.

رونی ئادام، وەک باڵیۆزی ئیسرائیل دەچێتە ڕوانداو.

بە گوتەی ئادام، کیگالی و تەل ئەبیب، خاوەنی بەرژەوەندی و خاڵی هاوبەشن و هەولی پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانی نێوانیان دەدەن.

ئیسرائیل هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانی لە گەڵ وڵاتانی ئەفریقی چڕ کردۆتەوە و بەم ئاراستەیەش پەیوەندی دیپلۆماسی لە گەڵ ئۆگانادا گرێ داوە.

جێێ ئاماژەیە، مانگی جانیوەری ڕابردوو، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، سەردانی چادی کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com