نوچەنێت-سپۆتنیک
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، باس لە بڕیاری ئەمیری ئەم وڵاتە بۆ بەشدارینەکردنی لە کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمکاری عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا دەکات، کە بڕیارە سبەی ٢٤ی فێبریوەری، لە شەرموشێخێ میسر بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەکە دەڵێت، تمیم بن حمد آل ثانی، میری قەتەر، بڕیاری داوە کۆبوونەوەکەی شەرموشێخ بایکۆت بکات.
بە گوتەی سەرچاوەکە، بەرپرسانی میسر، لە بری ئەوەی نامەی بانگهێشکردنەکە رادەستی میری قەتەر بکەن، بۆ باڵیۆزخانەی یۆنان لە دۆحە بەڕێیان کردووە، ئەمەش نادیدەگرتنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
سەرچاوەکە لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئیدانەی ئەم کارەی میسری کردووە و دەشڵێت “کۆبوونەوەکەی شەرموشێخ بۆ ئامانجی دیکە پێکهاتووە”.
جێی ئاماژەیە هەریەک لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر، لە ساڵی ٢٠١٧وە پەیوەندیەکانی خۆیان لە گەڵ قەتەر داخستووە.