دواین هەڵوێستی تورکیا لە بارەی ئەمریکاوە

0

نوچەنێت-ئانادۆڵ

وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت، دەمانهەوێ ئەمریکا هاوپەیمانی ستراتیژی ئەنقەرە بێت و لە هەموو بوارەکاندا هاوکاری واشنتۆن بین.

خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، دوابەدوای پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی تورکیا وئەمریکا، سەردانی واشنتۆنی کرد.

ئاکار وێڕای سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا لە بینای پێنتاگۆن بە فەرمی پێشوازی لێکراو.

لە میانی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، خلوسی ئاکار، جەختی لە سەر هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن کردەوە.

وەزیری بەرگری تورکیا، لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ی روسی، گوتی: ئەم بابەتە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا تاوتوێ دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com