ترەمپ لەبارەی شەڕێکی ناوچەیی هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمرتکا، وێڕای بە مەترسیداروەسف کردنی گرژیەکانی نێوان هیند و پاکستان، جەخت لە سەر کۆتایی هێنان بە ناکۆکیەکانی ئەم دوو زلهێزە ناوچەییە، کە خاوەنی چەکی ئەتۆمن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت: گرژیەکانی نێوان هیند و پاکستان گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و ئێـمە خوازیاری کۆتایی هێنان بەم دۆخەین.

ترەمپ هەروەها گوتی، هیند بە نیازە زەبرێکی کوشندە لە پاکستان بدات، چون ٥٩ هاوڵاتی هیندی لە هێرشەکەی پلوامە کوژراون.

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها جەختی کردە سەر پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانی نێوان واشنتۆن و پاکستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com