کۆمکاری عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت-عکاظ

مەلیک بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی فێىریوەری، دەچێتە شرم الشیخ و لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە.

مەلیک سەلمان، بڕیارە لە دوای دیدار لە گەڵ سەرۆککۆماری میسر، وێڕای شاندی یاوەری بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا بکات، کە بڕیارە سبەی یەکشممە، لە شرم الشیخ بەڕێوە بچێت.

وڵاتانی ئەندام لە  کۆمکاری عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی هاوبەشیان سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی گرنگ لەوانە ئاسایش، کۆچبەری و گەشەی ئابوریی کۆدەبنەوە.

لەم کۆبوونەوە هاوبەشەدا، ژمارەیەک لە سەرانی وڵاتی عەرەبی، وێڕای دۆنالد تاسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا و جۆن کلود یانکەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بەشدار دەبن.

ئەم کۆبوونەوە هاوبەشی کۆمکاری عەرەبی و یەکێتی ئەوروپا، بە بەشداری سەرانی ٢٥ وڵاتی ئەوروپی بەڕێوە دەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com