نوچەنێت
هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستگیرکردنی “سەربڕ”ـەکەی رێکخراوی چەکداری داعشیان راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد، توانیویانە یەکێک لە چەکدارەکانی داعش دەستگیر بکەن، کە بە”سەربڕ” ناسراوە.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئەمنییە دەڵێت، بەپێی زانیاری هەواڵگری سەربازیی عێراق، دەستگیرکردنی ئەو چەکدارەی داعش دوای ئەوە بووە کە لەڕێگەی سوریا دزەی کردووەتە نێو خاکی عێراق.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، کە ئەو چەکدارە لە چەندین دیمەنی بڵاوکراوەی رێکخراوی داعش دەرکەوێت، سەری خەڵک دەبڕێت و، چەندین کردەوەی کوشتنی لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە.