نوچەنێت
نوێنەری مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه، هۆشداری له ئاڵۆزی زیاتر و داڕووخانی دۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌دات.
له گوتاری نوێژی هه‌ینی رابردوو، سه‌ید ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، هۆشداری له ئاڵۆزی و داڕووخانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا و رایگەیاند “ئاڵۆزبوونی ره‌وشه‌كه به هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاساوه‌یه”.
نوێنەری سیستانی، له گوتاری رۆژی هه‌ینی، له كه‌ربه‌لا جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت به‌رپه‌رچی ئاڵۆزییه‌كان بدرێته‌وه و كۆتایی به‌و دۆخه ناهه‌مواره بهێندرێت. روونیشی كرده‌وه، نابێت بۆ هیچ به‌رپرسێك و كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی پێشێلی یاسا بكرێت.