ترەمپ بڕیارێک لە بەرژەوەندی هەسەدە دەردەکات

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

سەرۆكی ئەمەریكا مانەوەی بەشێک لە ھێزەكانی وڵاتەکەی لە سوریا راگەیاند و جەختیكردەوە “بە مانای گۆڕانكاری نییە لە بڕیاری كشانەوەیان لەو وڵاتە”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاری مانەوەی ژمارەیەك سەربازیان لە سوریا، ئەوە ناگەیەنێت، كە گۆڕانكاری لە بڕیارەكەی روویداوە بە كشانەوەی سەربازەكانیان لە سوریا كە ئێستا ژمارەیان ٢٠٠٠ سەربازە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد “نزیكەی ٤٠٠ سەرباز لە سوریا دەمێننەوە، كە لە نێوان ناوچەی ئارام و بنكەی سەربازی ئەمەریكا لە تەنەف لە سنووری نێوان عێراق ئوردن دابەش دەكرێن و گفتوگۆش لەوبارەوە بەردەوامە”.

لە ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا، كە ھێزەكانیان لە سوریا بەتەواوەتی بكێشێننەوە، ئەمەش لە ناوەوە و دەرەوەی كاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا و ژمارەیەك لە بەرپرسیارانی باڵای ئەمەریكا دەستیان لەكاركێشایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com