گەورەتیرۆرستێک کوژرا

0

نوچە-ئاژانسەکان

یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە، کە دژ بە فەڕەنسا و ئامادەبوونی لە ئەفریقا شەڕی ڕایگەیاندبوو، لە لایەن هێزەکانی ئەم وڵاتە کوژراوە.

بەپرسانی سەربازی فەڕەنسا دەڵێن، یەحیا ئەبا حەمام، یەکێک لە سەرکردە سەربازییەکانی تۆڕی قاعیدە لە ناوچەی ساحڵ هەڵکەوتوو لە نێوان سودای و سەحرانی گەورەی ئەفریقا، کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا کوژراوە.

پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، یەحیا ئەبو حەمامی وەک یەکێک لە مۆرە سەرەکییەکانی قاعیدە ناساندووە، بە رەچەڵەک خەڵکی جەزایەر و لە ساڵی ٢٠١٣وە خۆی وەک ئەمیری چەکدارانی ناوچەی سەحرا ناساندووە.

ئەم سەرکردە سەربازییەی قاعیدە، پلانرێژی دەیان هێرشی تیرۆریستی بووە و بەرامبەر بە گرتنی بارمتە، پارەی لە وڵاتانی ئەفریقی وەرگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com