نوچە-رۆیتەرز
کۆشكی سپی باس لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆکانی ئەمریکا و تورکیا دەکات و دەڵێت،هەر دوو لایەن لەبارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا گفتوگۆیان کردووە.
هەر یەک دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکانی ئەمریکا وتورکیا لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا و پرسەکانی تایبەت بە هەردوو- وڵات گفتوگۆیان کرد.
سەرۆکانی هەردوو- وڵات، جەختیان کردە سەر گرنگی بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هیزەکانی لە سوریا و لە سەر ئەوە هاوڕان کە ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندییاندایە.
هەروەها لە بارەی بەرزکردنەوەی رێژەی پەیوەندییە بازرگانیەکانیان، تا ئاستی ٧٥ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا رێککەوتن.
بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و یەکخستنی هەوڵەکانی واشنتۆن و ئەنقەرە لەم بارەیەوە، تەوەرێکی دیکەی ئەم گفتوگۆیە بووە.