نوچە-مهر
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە بەرنامە موشەکیەکەی بخرێتە سەر مێزی دانوستان و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی جەزیرە، ئاماژەی بە کێشەکانی دوای کۆنفڕانسی وۆرشۆ کرد و رایگەیاند، بابەتی موشەکە بالستیەکانی ئێران قابیلی دانوستان نییە وهەرجۆرە پێداگرییەک لەم بارەوە قبوڵ ناکەین.
ساڵحی، هەوڵەکانی ئەمریکای لە بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی وۆرشۆ بە شکستخواردوو وەسف کرد و گوتی، ئێمە هیچ گرنگییەک بە ئەنجامەکانی ئەم کۆنفڕانسە نادەین.
ئەم بەپرسە ئێرانییە لە بارەی پشتیوانی وڵاتەکەی لە وڵاتی سوریا، جەختی کردە سەر سیاسەتی هەمیشەیی تاران و گوتی، لە پاڵپشتیکردنی سوریا بەردەوام دەبین.