نوچە-عکاظ
هاوکات لە گەڵ سەردانەکەی جێگری یەکەمی شای سعودیە بۆ چین، هەردوو وڵات دەیان رێککەوتنی هاوکاری بازرگانیان بە بەهای دەیان ملیار دۆلار واژۆ کرد.
ڕۆژنامەی عکاظ ، ئەمڕۆ هەینی،٢٢ی فێبریوەری ڕایگەیاند کۆبوونەوەی سەرانی سعودیە و چین، واژۆکردنی ٣٥ رێککەوتننامەی هاوکاری بازرگانی نێوان دوو وڵاتی بە دواوە بووە.
لە سەردانەکەی محەممەد بن سەلمان بۆ پەکین، وەزیرانی وزە و بازرگانی سعودیەش بەشدار بوونە.
ئەم رێککەوتنانە، بە خاڵی گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی ریاز وپەکین هەژمار دەکرێت.