دەستگیرکردنی ١٣چەکداری داعش راگەیێندرا

0

نوچەنێت

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ئاشکرای دەکات، کە دوو گروپی داعش ـیان لە پارێزگای سنە دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند “١٣ کەس لە ئەندامانی داعش، کە لە چوارچێوەی دوو گروپدا بوون و بەنیازبوون کاری تیرۆریستی بکەن و هەندێ لە مامۆستا ئایینییە سوننەکانی ئێران تیرۆر بکەن، لەپارێزگای سنە دەستگیرکراون”.

بەپێی راگەیاندنەکەی وەزارەتی ئیتلاعات، بەشێک لەو کەسانە لەدەرەوەی ئێران راهێنانیان پێکراوە و بە رێنمایی یەکێک لە سەرکردەکانی داعش، دەیانویست “کردەوەی تیرۆریستی” ئەنجام بدەن.

وەزارەتی ئیتلاعات هەروەها دەڵێت، ژمارەیەک بۆمبی کۆنترۆڵکراو لە رێگەی دورەوە، چەک و تەقەمەنیش لەو شوێنانە دەستیبەسەردا گیراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com