نوچە-ئاسۆشیتێدپرێس
پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کە سەرۆکی ئەم وڵاتە لە پلانیدایە کۆتایی بە شەڕی کۆریا بهێنێ.
ئاژانسی ئاسۆشیتێدپرێس، وێڕای ئاماژەدان بە نزیکبوونەوەی کاتی دووەمین دیداری نێوان دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکانی ئەمریکا وکۆریای باکور، ڕایگەیاندووە ترەمپ لە پلانیدایە بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامەی ئەتۆمی پیونگ یانگ، کۆتایی شەڕ لە دژی ئەم وڵاتە ڕابگەیەنێ.
لە دوای کۆتایی شەڕی کۆریا و ئاگربەست لە نێوان دوو کۆریای باکور و باشور، دۆخی شەڕی سارد لە نێوان ئەم دوو لایەنە تاکو ئێستا بەردەوام بووە.
ئاسۆشیتێدپرێس، گریمانەی ئەوە دەکات کە سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بە دانی ئیمتیاز بە پیونگ یانگ، کۆتایی بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی بهێنێ.