نوچە-عکاظ
دوای گەڕانەوەی شاندی باڵای ئێرانی لە چین، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢١ی فێبریوەری،جێگری یەکەمی شای سعودیە سەردانی ئەم وڵاتە بکات.
بە گوێرەی رۆژنامەی عکاظ ی سعودیە، پێدەچێ چین لە نێوان ئێران و سعودیە نێوەندگیری بکات.
جەمیل زیابی، سەرنوسەری ڕۆژنامەی عکاظ، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە سەردانەکەی بن سەلمان بۆ سعودیە دەڵێت، بە دوور نییە چین جارێکی دیکە بیهەوێ بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکیەکان، لە نێوان تاران و ریاز نێوەندگیری بکات.
بە گوتەی سەرنوسەری ڕۆژنامەکە، هەموو شتێک لە سیاسەتدا مومکینە.