کریستیانییەکان چاوەڕێی پارتین

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی پێشووی کریستیانەکان رایدەگەیەنێت، چاوەڕێی دانوستاندن دەکەین بۆ بەشداری کردن لە کابینەی نوێ. دەشڵێت “پێویستە پشکمان لە کابینەی نوێ زیاتر بێت لەوەی پێشوو”.

پێکهێنانی کابینەی نوێ، لە لایەن هێزە یەکەمەکانەوە دوای چەندین مانگ هێشتا هەنگاوی کردەیی نەناوە، ئەویش بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان و رێکنەکەوتنیانە، بەتایبەت یەکێتی و پارتی، بەڵام کەمە نەتەوەکانیش خوازیاری بەشداری کردنن لە پرۆسەی حکومڕانی هەرێمی کوردستان، بۆیە چاویان لە رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانە بۆئەوەی ئەوانیش لەدانوستان داخوازی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، وحیده‌ یاقو هرمز، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، له‌سه‌ر لیستی گردبوونەوەی  كلدانی سریانی ئاشووری، لەبارەی پشکی کەمینە نەتەوەکان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند: کریستانەکان چاوەڕێی دانوستاندن دەکەن بۆ بەشداری کردن لە کابینەی نوێ، چونکە پێشتر بەشدار بووین و پۆستیشمان وەرگرتووە.

وحیده‌ یاقو هرمز دەشڵێت، کلدانی، سریانی و ئاشووری، بە چوار حزبەوە، کە سێیان هاوپەیمان بوون، پێنج کورسیان بەدەستهێنا و کورسییەکیش ئەرمەنیەکان، پۆستی وەزاری و پەڕێوەبەری گشتی و سیادیشمان هەبووە لەکابینەی هەشتەم. لە کابینەیەشدا پۆستمان دەبێ بەڵام دیارنییە بەر چ لایەنێک دەکەوێ.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی کریستیان خۆیان بە “مەغدوور” دەزانن و گوتیشی، بەشدارییەکی کەممان پێکراوە لە حکومەت و تەنیا پۆستێکی وەزاری بووە و بڕیار بوو لە دهۆک جێگری پارێزگار بدرێت بە کریستیان بەڵام جێبەجێ نەکرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com