نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت، لە بارەی چارەنوسی هاووڵاتیەکی فەڕەنسی کە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە، لە گەڵ تاران دەکەونە دانوستانەوە.
ژان ئێڤ لۆدریان، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فەڕەنسا جەخت دەکاتە سەر ئازادکردنی ئەم هاووڵاتیە و دەڵێت، لە کاتی سەردانی بۆ دوورگەی کیش دەستگیر کراوە و لە ٢١٧ ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە لە ئێران زیندانی کراوە.
بە گوتەی لۆدریان، ئەم هاووڵاتییە فەڕەنسیە بە هۆی واژۆکردنی رێککەوتنێکی نایاسایی دەستگیر کراوە و سەبارەت بە چارەنوووسی ناوبراو چەندین جار پەیوەندیمان بە بەرپرسانی ئێرانەوە کردووە.