نوچە-رۆیتەرز
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، رێگە بە گەڕانەوەی ژنە تیرۆریستی ریزەکانی داعش کە بە رەچەڵەک ئەمریکییە، بۆ ئەم وڵاتە نادرێ. پارێزەرەکەی دەڵێت بە پێچەوانەی بانگەشەی ئیدارەی ئەمریکا، ئەم ژنە هاووڵاتی ئەمریکایە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢١ی فێبریوەری، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی تویتەری رایگەیاند، رێگە نادرێ هۆدا موسەنا،کە لە ریزەکانی داعش بووە بگەڕێتەوە بۆ ئەم وڵاتە.
ترەمپ لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا دەڵێت، فەرمانم بە پەمپیۆش داوە کە ئەم ژنە رێگەی گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا نییە.
هۆدا موسەنا، ناوسراو بە بوکی داعش دوای ئەوەی کە پەیوەستی ریزەکانی ئەم رێکخراو بوو، لە گەڵ سێ ئەندامی گروپەکە ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە.