نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، پێداگری لە سەر پەیوەندیەکانی لەندەن و ریاز دەکاتەوە.
جێرمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، وێڕای بەرگری لە پەیوەندیەکانی بەریتانیا لە گەڵ سعودیە، گوتی: پەیوەندی دوو لایەن فاکتەرێکی سەرەکی بووە بۆ کاریگەری دانان لە سەر پرۆسەی ئاشتی لە یەمەن.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، کە سەردانی ئەڵمانیای کردووە، گوتیشی “ئەگەر پەیوەندی نێوان لەندەن و سعودیە نەبوایە، ئێستاش پرۆسەی ئاشتی لە یەمەن سەرکەوتوو نەدەبوو”.
هەنت دەشڵێت، بەریتانیا و ئەڵمانیا، سیاسەتێکی هاوبەشیان لە گەڵ سعودیە، گرتۆتە بەر تاکوو دەنگی ئەوروپا ببیسترێ.