نوچەنێت-شفقنا
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەوڵەتی عێراق دەڵێت، ئەم وڵاتە نابێتە پێگەیەک بۆ زەبرلێدان لە دراوسێکانی عێراق.
فالح الفیاض، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیڕاق، بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی هێزی سەربازی وڵاتانی بیانی لەم وڵاتە، گوتی: ئامادەبوونی هێزی سەربازی وڵاتانی بیانی لە سەر داوای دەوڵەتی عێراق و زۆرتر ئامانجی راوێژکاری و مەشق و راهێنانی سەربازی هەیە.
الفیاض دەشڵێت: دەوڵەتی عێراق هیچ کات رێگە نادات خاکی ئەم وڵاتە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێی بەکار بهێنرێت.
جێی ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوودا، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئامانجی سەربازی ئەوان لە عێراق،چادێریکردنی ئێران و چالاکیەکانی ئەم وڵاتەیە.