نوچەنێت-اخبار الخلیج
وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن ڕایگەیاند، کە ئەندامانی تۆڕێکی مافیایی سەر بە ئێرانیان دەستگیر کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی فێبریوەری ڕایگەیاند: کە هێزە ئەمنیەکانیان تۆڕێکی مافیایی مادە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کردووە، کە بە تێکڕایان ئێرانین.
بە گوێڕەی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن، ئەم تۆڕە مافیاییە، سەرچاوەکەی لە ئێرانە و بە رێگەی دەریاوە مادەی هۆشبەریان قاچاخ کردووە.
بەهای ئەو مادە هۆشبەرانەی، کە دەستی بە سەردا گیراوە، یەک ملیۆن و ٦٥٠هەزار دینار مەزەندە دەکرێت.