واشنتۆن: کشانەوەمان تاکتیکییە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

گوتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕیاری وڵاتەکەی بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، بە گۆڕانێکی تاکتیکی وەسف دەکات و دەشڵێت “ناچێتە خانەی بڕیارێکی ستراتیژییەوە”.

ناتان تێک، گوتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، واشنتۆن بە هۆی شەراکەتی هاوپەیمانانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێداگرە لە سەر بەرەنگاربوونەوەی کێشە و گرفتەکان.

تێک، سەبارەت بە شەڕی داعش دەڵێت “ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پابەندی ریشەکێش کردنی ئەم رێکخراوەیە”.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، واشنتۆن دەیهەوێ دڵنیایی بداتە وڵاتانی ناوچەکە، کە چیدی داعش و رێکخراوە تیرۆرستیەکانی دیکە توانای تەراتێنیان نەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com