قۆناغێکی نوێ لە گوشارەکانی ئەمریکا دەستپێدەکات

0

نوچەنێت-واشنتۆن تایمز

رۆژنامەی واشنتۆن تایمز لە بابەتێکی خۆیدا، سیاسەتێکی نوێی ئەمریکا بۆ گوشار خستنە سەر ئێران ئاشكرا دەکات.

بە گوێڕەی زانیاریەکانی واشنتۆن تایمز، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هەوڵەکانی دژ بە ئێڕان چڕتر دەکاتەوە.

واشنتۆن تایمز هەروەها ڕایگەیاندووە، کە ئیدارەی ترەمپ کەمپەینێکی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە دژی ئێران وەگەڕخستووە، تاکوو لەم رێگەوە حکومەتی ئێران، وەک هێزێکی سەرکوتکەر و توندوتیژ و پشتیوانی تیرۆریزم لە بیروڕای گشتیدا جێ بخات.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە کوالیتییەکی بەرز، کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە زمانی فارسی ئامادە کراوە و لە سەر فەیسبوک، یوتیۆب، تویتەر و تۆڕەکانی دیکە بڵاو بۆتەوە، بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا هەوڵیان داوە، هەستی خەڵکی ئێران بجووڵێن و ئایدیۆلۆژیای ئینقلابی ئێران بخەنە ژێر پرسیارەوە.

سەرچاوەکانی نزیک لە ئیدارەی ترەمپ، هەروەها جەخت دەکەنە سەر پەیوەندی تاران و گروپە تیرۆرستیەکانی وەک قاعیدە، حەماس، حزبوڵڵای لوبنان و داڵدەدانی تیرۆرستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com