بەریتانیا هۆشداری دەداتە ئەڵمانیا

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

جێرمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە نامەیەکدا هۆشداری دەداتە هاوتا ئەڵمانیەکەی و بە توندی رەخنە لەم وڵاتە دەگرێت.

جێرمی هانت، لە نامەیەکدا، کە ئاراستەی هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیای کردووە، سەبارەت بە ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە سعودیە، رەخنەی لە بەرلین گرتووە.

هانت دەڵێت، بڕیاری راگرتنی فرۆشتنی چەک بە ریاز لە لایەن بەرلینەوە، کاریگەری نەرێنی لە سەر پەیوەندیەکانی دوو لایەن دادەنێت.

مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٨، دوای ئەوەی، کە جەماڵ خاشقچی، نووسەر و رەخنەگری سعودیە لە تورکیا تیرۆر کرا، ئەڵمانیا بڕیاری دا، کە هەناردەکردنی چەک بۆ سعودیە ڕابگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com