نوچەنێت-سپۆتنیک
گوتەبێژی پێنتاگۆن رەتیدەکاتەوە، کە لە رێکەوتێکی دیاریکراو بیانهەوێ هێزەکانیان لە سوریا بە رێگای عێراق بکشێننەوە.
پێشتر عەبدولکەریم مستەفا، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، کە بەغدا و واشنتۆن رێککەوتوون، کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە سوریا بە رێگای عێراق بکشێنێتەوە.
بە گوتەی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای کۆتایی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فورات و باغوز، ئەمریکا هێزەکانی دەکشێنێتەوە.
شان براتسۆن، گوتەبێژی پێنتاگۆن جەخت دەکاتەوە، کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، بە پێێ پلانی ورد و پێشوەختە دەبێت و ناتوانین کاتێکی تایبەتی بۆ دیاری بکەین.