بەریتانیا وەڵامی چەکدارێکی داعش دەداتەوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

حکومەتی بەیتانیا وەڵامی داواکاری ژنە چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی دایەوە، کە بە بووکی داعش ناسرابوو.

ده‌سه‌ڵاتدارانی بریتانیا رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩-٢-٢٠١٩، خانه‌واده‌ی (شه‌میمه‌ به‌یگۆم)ـی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ وڵاتینامه‌ی بریتانیای لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی itv بریتانی، ئه‌و كچه‌ تازه‌ پێگه‌شتووه‌ی چووه‌ ریزه‌كانی داعش له‌ سووریا و ئێستا ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه‌ بریتانیا، وڵاتینامه‌ی بریتانیای لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ به‌ خانه‌واده‌كه‌ی گوتراوه‌ و شه‌میمه‌ ئیتر وڵاتینامه‌ی بریتانیای نه‌ماوه‌.

ته‌سنیم ئاكونجی، پارێزه‌ری خانه‌واده‌كه‌ له‌ تویته‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت: “خانه‌واده‌كه‌ی شه‌میمه‌ زۆر نیگه‌رانن له‌ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بریتانیا و بێبه‌شكردنی كچه‌كه‌یان له‌ وڵاتینامه‌ی ئه‌و وڵاته. به‌ڵام ئێمه‌ رێگای یاسایی بۆ تانه‌دان له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌گرینه‌به‌ر‌”.

شه‌میمه‌، کە بە “بووكه‌كه‌ی داعش” ناسرابوو، ئێستا ته‌مه‌نی ١٩ ساڵە، كاتێك ساڵی ٢٠١٥ له‌نده‌نی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ كرد قوتابی بوو. سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ منداڵێكی بووه‌ و به‌ رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی گوتبوو ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بریتانیا، چونكه‌ پێیوایه‌ له‌وێ داهاتووی منداڵه‌كه‌ باشتر ده‌بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com