لەبارەی هێرش بۆ سەر ئێران روونکردنەوە دەدرێت

0

نوچەنێت-السومریە

باڵیۆزانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بارەی سیاسەتی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران ڕوونکردنەوە دەدات.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رەتی دەکاتەوە، کە واشنتۆن هەرێمی ئاسمانی و خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنێت.

جۆی هود، بەرپرسێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت: سەرۆکی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک خوازیاری شەڕ لە گەڵ ئێران نییە و ئەمریکا و سوپاکەی خاکی هیچ وڵاتێک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکار ناهێنێت.

بە گوتەی ئەم دیپلۆماتکارە ئەمریکیە، واشنتۆن تەنها رێکاری دیپلۆماسی وەک گەمارۆکان بۆ گوشار خستنە سەر ئێران بە کار دێنێ.

هود دەشڵێت، هەوڵێکی چەواشەکارانە و بە ئەنقەست لە ئارادایە، کە دەیهەوێ جموجۆڵە سەربازیەکانی ئەمریکا بەلاڕێدا ببات؛ ئەوەی، کە دەگوترێ ئەمریکا هەزاران هێزی سەربازی لە عێراق جێگری کردووە، بێ بنەمایە و ئەو وێنانە کۆنن و هی ساڵەکانی ٢٠٠٦ە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هەروەها دەلێت، ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق لە سەر داوای ئەم وڵاتەیە، ئەگەر داوشمان لێبکرێت، کە هێزەکانمان پاشەکشە پێ بکەین، بە ئاستەمی دەبینین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com