پۆڵەندا: ئیسرائیل داوای لێبوردن بکات

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

پۆڵەندا بە فەرمی ڕایگەیاند، کە دەبێ ئیسرائیل داوای لێبوردن بکات.

پۆڵەندا لە پەیوەندی لە گەڵ لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی هۆڵۆکاستەوە، ڕایگەیاندووە “تەل ئەبیب بە فەرمی داوای لێبوردن بکات”.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی وۆرشۆ، پۆڵەندای بەوە تۆمەتبار کرد، کە لە ڕووداوی هۆلۆکاست، هاوکاریی ئەڵمانیانی نازی کردووە.

وەک کاردانەوە بەرامبەر بەم لێدوانەی نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا بەرنامەی سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل هەڵوەشاندەوە وهاوکات باڵیۆزی ئەم وڵاتەی بانگهێشت کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com