ئەڵمانیا داوایەکی ترەمپ رەتدەکاتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، بەرامبەر بە داواکەی سەرۆکی ئەمریکا، بۆ وەرگرتنی دیلەکانی داعش و دادگاییکردنیان لە لایەن وڵاتانی ئەوروپیەوە هەڵوێستی وەرگرت.

ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، لە لێدوانێکدا داواکەی دۆناڵد ترەمپی بە ناواقعبینانە وەسف کرد و گوتی: داعشیەکان مەترسیدارترین مرۆڤەکانی سەر زەوەین، چۆن دەکرێ ئاسانکاری بۆ وەرگرتنەوەیان بکرێت.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەشڵێت “وەرگرتنەوەی دیلەکانی داعش و ئەندامانی ئەم رێکخراوە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپی هەڵەیەکی گەورە بووە و پێمان وایە، ئەم داوایەی ترەمپ لە جێی خۆیدا نییە.

ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئەندامانەی داعش، کە هاتوونەتە ناوخاکی ئەڵمانیا، دادگایی دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com