مۆسکۆ لەبارەی کۆنفرانسی وۆرشۆ هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لە لێدوانێکدا ئیدانەی کۆنفرانسەکەی وۆرشٶ دەکات و دەڵێت “ئامانجی ئەمریکا لە بەستنی ئەم کۆنفرانسە، پێکهێنانی دووبەرەکی و کەلێنە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، لە باینێکدا ڕایگەیاند: کۆنفرانسی وۆرشۆ هەوڵێکی واشنتۆنە بۆ سەپاندنی بڕیاراتی یەکلایەنەی خۆی بە ئاراستەی بەرژەوەندی جیئۆپۆلۆتی خۆی.

زاخارڤا گوتیشی، ئەنجامەکانی کۆنفرانسی وۆرشۆ ڕاستی و درووستی بەراوردەکانی ئێمەی سەلماند، نیشانی دا، کە ئەمریکا لە هەوڵی پێکهێنانی دووبەرەکییە بۆ سەپاندنی ئیرادەی خۆی بە سەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەشڵێت “ئامانجی دژە ئێرانی ئەم کۆنفرانسە شاراوە نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com