ماکرۆن نەخشەڕێگایەک دەخاتەڕوو

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی هەڕەشەکانی سەر کیشوەری ئەوروپا، گوتارێک پێشكەش دەکات.

بەرپرسانی نزیک لە سەرۆکی فەرەنسا، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان گوتووە، کە ئیمانۆئێل ماکرۆن، لە پلانیدایە گوتارێک سەبارەت بە برێگزیت و خۆپیشاندانەکانی ئەوروپا و هەروەها دۆخی قەیراناوی ئەم کیشوەرە، پێشکەش بکات.

راوێژکاران و یاریدەدەرانی ماکرۆن، بە ئاژانسی رۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەم گوتارەی سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ مەترسییەکانی سەر ئەوروپا.

بەرپرسێکی نزیک لە ماکرۆن دەڵێت: دۆخەکە قەیراناوییە، نامانهەوێ لە گەڵ برێگزیتێکی دیکە بەرەوڕوو بین، ناشمانهەوێ بچینە قاڵبی بەرگرییەوە، ناشبێ گۆشەگیر بکرێین، کاتی هاتووە ئەوروپا لە خەو هەستێ. 

بە گوێڕەی سەرچاوەکان، ماکرۆن دەیهەوێ نەخشەڕێگایەک بۆ دەربازکردنی ئەوروپا لە قەیرانەکان بخاتەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com