مۆگرینی: تاوتویێ داواکاریەکەی ترەمپ دەکەین

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، لە بارەی داواکاریەکەی سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبنەوە.

فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، دەڵێت: داوکاری دۆناڵد ترەمپ، بۆ وەرگرتنەوە و دادگایی کردنی دیلەکانی داعش، کە بە هۆی سوپای ئەمریکا دەستگیر کراون، تاوتوێ دەکەن.

بە گوتەی مۆگرینی، هەر کام لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەرووپا، دەبێ لەبارەی ئەم داوایەی ترەمپ بڕیاری کۆتایی بدات.

تاکوو ئێستا ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی، وەڵامی نەرێنییان بە داواکەی ترەمپ داوەتەوە. ئەڵمانیاش ڕایگەیاندووە، کە بە شێوەی مەرجدار ئامادەیە دیلەکانی داعش دادگایی بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com